گێتی
بڕیارێکی تایبەت بە ئەنجامدانی گەشتی عومرە هەڵوەشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدەگەیەنێت بڕیاری مەرجی تەمەن بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە هەڵوەشاندووەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە سەرجەم ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵە دەتوانن گەشتی حەج و عومرە ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند "لەئێستادا هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەكەی دەتوانن گەشتی عومرە ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی مەرجی تەمەن لەبەرچاو بگیرێت، كە پێشتر بڕیاری تەمەنی (18-50) یەكێك بوو لە مەرجەكانی گەشتكردن بەهۆی رێکارە تەندروستییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆناوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەیە دەتوانن عومرە ئەنجام بدەن بەپێی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان، یەکێک لەو مەرجانەش وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایە".
س،ر