کوردستانی

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوەکە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتيان کردووە لە ساڵانى رابردوو (2017، 2018، 2019، 2021).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ جاری دووەم ئاگادارئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتيان کردوە لە ساڵانى رابردوو  (2017، 2018، 2019، 2021)وە، ئەو هاوڵاتییانەش کە لە سەرەتاى ساڵى 2021ەوەپاسپۆرتیان تەواوبووە, تائێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى بە زووترین کات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن".
  
ئەوەش هاتووە "لەئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر (3:00)ى دوانيوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر(7:00)ى ئێوارە سەردانى بەشى پێدانەوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان".
  
لەم لینکەی خوارەوە کە (pdf) دانراوه بگەڕێ بۆ ناوەکەت:   
  
Qaiwan
Qaiwan