کوردستانی

پیاوێکی بە تەمەن لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا و ناسنامەی نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێکی بە تەمەن لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا و ناسنامەی نادیارە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی ئێتیت پیاوێکی بە تەمەن گیانی لەدەستدا، تائێستا ناسنامەی ئەو پیاوە نەزانراوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند "ئەمشەو شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی ئێتیتی پیاوێکی بە تەمەن گیانی لەدەستدا".

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستاش تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە پزیشکی داده و هیچ ناسنامەی لەگەڵدا نییە، تائێستا کەسوکاری ئەو پیاوە نازانرێت کێیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan