کوردستانی
فۆڕمی وانەبێژی لە قەزای چەمچەماڵ دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لە رۆژی دووشەممەوە فۆڕمی وانەبێژی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابەش دەکرێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند "لە رۆژی 29ی تشرینی دووەمی 2021 فۆڕمی وانەبێژی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دابەش دەکەن و تا رۆژی 1ی کانوونی دووەمی 2021 بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ، فۆرمی وانەبێژی بەم شێوەیە دابەش دەکات:
1- بەشی هونەر بۆ دانیشتوی (چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە) بۆ دەرچووانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پەیمانگەی هونەرە جوانەكان).
2- بەشی وەرزش تەنها بۆ دانیشتوی ناحیەی شۆڕش (لەبەرئەوەی فۆرمی یەدەکی وەرزش بۆ چەمچەماڵ و تەکیە ماوە) بۆ دەرچووانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت ، پەیمانگەی وەرزشی ).
3- بەشی بیرکاری بۆ دانیشتوی (چەمچەماڵ، تەکیە) لەبەرئەوەی فۆرمی یەدەکەی بیرکاری شۆڕش ماوە (مەرجە بۆ ئەوانەی کە فۆرمی بیرکاری وەردەگرن دەرچووی کۆلیژی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت بن).
4- فۆرمەکان لە دیوانی پەروەردە لە هۆبەی IT دابەش دەکرێت لە رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر (9) سەرلەبەیانی تا (12)ی نیوەڕۆ و رۆژی چوارشەممە دوا مۆڵەتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان .
پێداویستییەکان:
1- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی .
2- کارتی زانیاری.
3-بڕوانامەی دەرچوون (گەر بەردەست نەبوو ڕۆژی گەڕاندنەوەی فۆرمەکان ئامادەبکرێت).
س،ر
س،ر
بیروڕا