کوردستانی

مەودا میدیا وردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا وردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە  بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکیش بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی پێشمەرگە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 کاتژمێر 11:00 لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر فەوجی سێی سەر بە لیوای پێنجی شارەزوور لە تەپی کەڵان لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بارەگای لیوامانەوە هیزێک چوون بە دەمیانەوە هاوکاریان بکەن، بەڵام لە رێگەدا کە ویستیان بریندارەکان بگەیەنە نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلێکی هەمەر لە رێگەدا بۆمبێک دانراوە و تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلەکەدا لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون کە دووانیان پلەیان رائیدە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە وتی "هەر لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چوار پێشمەرگەی دیکە برینداربوون و ئەوان لەئێستادا دۆخیان باشە مەترسی لەسەر ژیانیان نییە".

وتیشی "هێرشەکانی چەکدارانی داعش لەو سنوورە بۆ بۆشایی ئەمنی و خۆڕێکخستنەوەی بەردەوامی چەکدارانی داعش دێت لەو سنوورانە".

شەهیدەكان، رائید ئیبراهیم بارام،  رائید ئیسماعیل محەمەد، ئاراس سەمین، ئەمین حوسێن، نەبەرد سەعید.

بریندارەكان، هێمن رۆستەم محەمەد، جەمال كەریم محەمەد، عومەر عەلی، عەفان خالید حەمە عەلی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە