کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "شەوی رابردوو لە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستاندا، پهلاماری سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان درا، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە له ئهنجامی ئهو كردهوه تیرۆریستییه، پێنج پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، وێڕای سەرکۆنەی ئهم پەلامارە تیرۆریستییە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە نیگهرانيیەکی زۆرەوە له چهندبارەبوونهوهی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشە لەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم، بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجوڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە، لێرەوە جارێکی تر داوادەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە "دووبارە سەربەرزی بۆ ڕۆحی شەھیدەکانمان و خودای گەورە ئارامی بە كهسوكاری شههیدان ببەخشێت. ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و بۆ ھەر ھاوکاری و چارەسەرێکی خێرا ئامادەی خۆمان دەردەبڕین و لەگەڵتانین".
س،ر
س،ر