کوردستانی

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: دۆخی كاره‌با باشتر ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: دۆخی كاره‌با باشتر ده‌بێت
مەودا میدیا-

کۆنتڕۆڵی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخی كاره‌با باشتر ده‌بێت، ئاماژە بەوەشکراوە  له‌ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 3400 بۆ 3500 مێگاواتە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دۆخی كاره‌با باشتر ده‌بێت و  له‌ ئێستادا ئاستی، بەرهەمهێنانی کارەبا 3400  بۆ 3500 مێگاواتە، هەروەها خواست لەسەر کارەبا 5 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دراوە و  لە ناوچە گەرمەکانیش زیاتر لە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دراوە".

كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم باسی لەوەشکردووە "بە تێکرایی 14 کاتژمێر کارەبا دراوە ، ئەمرۆش یەکەیەکی وەبەرهێنانی وێستگەی 300 مێگاواتی خەبات دەگەرێتەوە، یەکەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێتەوە و  یەکەی وێستگەی گازی گەرمیان ئەمڕۆ تا سبەینێ دەگەرێتەوە".

باس لەوەشکراوە "لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی تورکیا ، قۆناخی یەکەمی هێڵی شەقلاوە-سۆرانیش تەواو بووە و دوێنێ زیاتر لە 200 مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە کە پێشتر توانایی 150 بۆ 160 مێگاوات کارەبای هەبوو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan