کوردستانی

لە رووداوێکدا پێنج قوتابی بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا پێنج قوتابی بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک بازنەی کانی قرژاڵە لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار خوێندکاری دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان خوێندکاری زانکۆن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021 کاتژمێر 7:10 خولەک لە نزیک بازنەی کانی قرژاڵە لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر نیسان ئالتیمایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لە شوێن پێچێک کە لە نزیک کەندە پیسە کۆنترۆلی لەدەستدا و لە شەقام دەرچوو چەند تەقلەیەکی لێدا، ئینجا لەبنگردێک وەستا، لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری ئوتومبێلەکە کە قوتابی کۆلیژ بووە و بۆ دەوام دەهات گیانی لەدەستدا و چوار سەرنشینیش کە هەموویان قوتابین برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەیرکردنی شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆل لەدەستدانەکە و بڕی زیانەکان پێمان دەڵێن کە خێراییەکە یەکجار زۆر بووە و نەگونجاوبووە لەگەڵ رێگاکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە