کوردستانی

ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە
مەودا میدیا-

کونسوڵخانەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی ناحیەی کوڵەجۆ بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی  چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.

لە پەیامەکەدا هاتووە "بە تووندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عیراقیەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شکستی داعش". 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن