کوردستانی

بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین بڕێک جۆ لە هەرێمەوە گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین بڕێک جۆ لە هەرێمەوە گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران
مەودا میدیا-

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئەمەران ئاشکرای کرد بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین یەك بار لە جۆ بە بڕی (25) ته‌ن و (200) کیلۆگرام گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكشه‌ممه‌ رێکەوتی (2021/11/28) هەڵساین بە گەڕانەوەی یەك بار لە جۆ بە بڕی (25) ته‌ن و (200) کیلۆگرام بۆ وڵاتی ئێران بە هۆی دەرنەچوون لە پشکنیندا له‌لایه‌ن هۆبەی کەرنتینەی کشتوکاڵی حاجی ئۆمەران بۆی ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو جۆیە هاوتا نییە لەگەڵ رێنماییه‌كانی کەرنتینەی کشتوکاڵی، بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نادرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان، بۆیه‌ لە لایەن لیژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتیی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران هەڵووچەکە گەڕاێندرایه‌وە بۆ وڵاتی سەرچاوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە