کوردستانی
هەولێر؛ کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە هاوسەرەکەی دەستگیر کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەتۆمەتی بریندارکردنی هاوسەرەکەی کەسێکیان لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەرەکی سەرکارێز دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی مەبەست و کەسی تەقە کەریان بەناوی (ھ.ع.ق)یان دەستگیر کرد".
باسی لەوەشکردووە "تەقەکەرەکە خێزانی خۆی بە دوو گوولە زامدار کردبوو، دوای گەیشتنی هێزەکانمان و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیان بەسەر چەکی بەکارھاتووشدا گرت لە جۆری کلاشینکۆف و دەمانچە و چەقۆیەک ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بریندارەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و تۆمەتباری ناوبراویش پەراوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی".

ر. ب