کوردستانی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین زانیاری لەسەر کۆرۆنا ئەفریقییەکە بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین زانیاری لەسەر کۆرۆنا ئەفریقییەکە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا ھیچ حاڵەتێکی جۆری نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) لە ھەرێمی کوردستان و عیراق تۆمارنەکراوە، بەڵام رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی.
  
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021 رەھێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تەندروستیی عیراق و رێکخراوی تەندروستیی جیھانی پێکەوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، کە ماوەیەکە لە ھەندێ وڵاتی جیھان بڵاو بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێک لە ھەرێمی کوردستان و عیراق تۆمارنەکراوە".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ھەیە لە جیھان، چونکە ھەر جارێک ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی بگۆڕێت، بڵاوبوونەوەی خێراتر دەبێت و نیشانەی نوێی ھەیە، بە تایبەتی ھێشتا ئێمە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنامان تێنەپەڕاندووە و بە ھۆی ھاتنی جۆرێکی نوێ، مەترسی ھەیە لە گۆڕین و نیشانەکانی".  
  
بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت "لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی جۆری نوێی کۆرۆنا و پاراستنی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، وەک رێکارێکی سەرەتایی ھەر ھاوڵاتییەک لەو وڵاتانەی جۆرە نوێیەکەی تێدا تۆمارکراوە بگەڕێتەوە، کەرەنتین دەکرێت".  
  
ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنای گۆڕاو کە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە (ئۆمیكرۆن) ناوی دەبات سەرەتا لە وڵاتانی باشووری ئەفریقاوە سەری هەڵدا، بەهۆی ئەوەی ئەمە جۆرێکی نوێیە و تازە بڵاوبووەتەوە زانیاریی زۆر کەمە لەسەری و نازاندرێت کاریگەرییەکانی چی دەبێت لەسەر مرۆڤ، وە ئایا ڤاکسینەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر ئەم جۆرە نوێیە یان نا.

ر. ب
  


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن