کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بە پێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەی 803 ئەفسەر  بەرز دەکرێتەوە، لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە پلەکان لە عەمیدەوە دەستپێدەکات تاکو ملازمی دوو، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمیش دەڵێت "دەبووایە ئەو پلە بەرزکردنەوەیە لە 14ی تەمووز بکرایا، بەڵام دواکەوت".
 
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فرمانێکی وزاری دەرکردووە بە ژمارە  24068 لە رۆژی 28/11/2021 و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بەبەرزکردنەوەی پلەی 803 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ.
 
سەبارەت بەو بابەتەش کارزان ئەمیر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021 بە مەودا میدیای راگەیاندووە "بڕیاری بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە، هەرچەندە دواکەوتووە و دەبووایە لە 14/7/2021 فەرمانەکە دەربچێت، بەڵام کەوتووەتە ئەمڕۆ، لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژی 14/7/2021ەوە بۆیان هەژماردەکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی 17ی ئایاری 2021یش، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی بۆ 356 ئەفسەر دەرکرد، کە لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە بۆیان هەژمار کرابوو. 

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد