کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ئەو قوتابیانەی لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچیانکردبوو بڕیارێکی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ئەو قوتابیانەی لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچیانکردبوو بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا-

سەبارەت بەو قوتابیانەی لەگەڵ خێزانەکانیان بەرەو ئەوروپا کۆچیانکردبوو، وە لەئێستادا گەڕاونەتەوە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر خوێندن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو قوتابیانەی قۆناغەکانی بنەڕەتی، ئامادەیی و پەیمانگەکان کە لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچیانکردبوو و لەئێستادا گەڕانەوتەوە هەرێمی کوردستان، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر خوێندن".

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت ئەو قوتابیانە پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکەن".

بە پێی ئامارێکی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوار كاروانی كۆچبه‌ران له‌ وڵاتی بیلاڕوسیاوه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ عیراق و هەرێمی کوردستان،  سبه‌ینێش كاروانێكی دیكه‌ ده‌گاته‌وه‌ و كۆی گشتی كۆچبه‌رانیش كه‌ دەگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ 1894 كه‌سن و لەنێویاندا ژن، منداڵ و خوێندکار بوونیان هەیە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن