کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: داوای لێبوردن لە خوێندکاران دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لێبوردن لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و ئەو خوێندکارانەی بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردبوو دەکات و دەڵێت "باوەڕم بە مافی ژنان ھەیە و پەشیمان نیم لەوەی وتومە پیاوبە توندوتیژی دژی ژنان رابگرە".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لێبوردن لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و ئەو خوێندکارانەی بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردبوو دەکات و دەڵێت "باوەڕم بە مافی ژنان ھەیە و پەشیمان نیم لەوەی وتومە پیاوبە توندوتیژی دژی ژنان رابگرە".
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە میانی پێکەشکردنی وتارێکدا لە کۆنفرانسی یەکسانی جێندەری ستراتیژیەتی بەھێزکردنی پێگەی ژنان لە ھەرێمی کوردستاندا رایگەیاند "باوەڕم بە مافی ژنان ھەیە و پەشیمان نیم لەوەی وتومە پیاوبە توندوتیژی دژی ژنان رابگرە".
هاوکات لەبارەی توندتیژی بەرانبەر کچان لە خۆ پیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کچانەی لە خۆپیشاندانەکان برینداربوون لە بەر ئەوە نەبووە کە کچن، بەڵکو لەبەرئەوە بووە کە خۆپیشاندەر بوون و کچانی زانکۆ سەلماندیان بۆ داواکردنی مافەکانیان لەگەڵ کوڕان جیاوازییان نییە".
سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان لەلایەن خوێندکارانەوە رایگەیاند "بە ھەزاران خوێندکار رژاونەتە سەر شەقام و داواکاریان ھەیە، بەڵام لە بری ئەوەی لێیان نزیک ببینەوە لێیان تێبگەین، لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە تۆمەتباریان دەکەین بە سوکایەتیپێکردن بە ئاڵای کوردستان، بەبێ ئەوەی بە دوای راستی بابەتەکەدا بگەڕێن و ھێندەی دیکە خوێندکاران لە خۆمان توڕەتر دەکەین و بچوکترین شت کە ئێستا بکەین داوای لێبوردنە لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکانی دیکە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو، کە لە ئێمە زیاتر خەمی ئاڵای کوردستانیانە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



