کوردستانی

ئاگادارییەک لە زانکۆی سلێمانییەوە بۆ خوێندکاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە زانکۆی سلێمانییەوە بۆ خوێندکاران
مەودا میدیا-

زانکۆی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە بەپێی بەشەکانیان لە رۆژی هەینی و شەممەوە بەشە ناوخۆییەکان دەکرێنەوە و خوێندکاران دەتوانن بگەڕینەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 لە ئاگاداری نامەیەکدا بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆى سلێمانى رایگەیاند "بەشەناوخۆییەکان لە رۆژی هەینی و شەممەوە دەکرێنەوە بۆ خوێندکاران، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان (پزیشکی گشتی، ددان، دەرمانسازی، پەرستاری و ڤێتێرنەری) کە رۆژی شەممە وانەیان هەیە، رۆژی هەینی (3/12/2021) بەشە ناوخۆییەکانیان بۆ دەکرێتەوە".

 لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "خوێندکارانی کۆلێجەکانی دیکە کە رۆژی یەکشەممە وانەیان هەیە، رۆژی شەممە (4/12/2021) بەشە ناوخۆییەکانیان بۆ دەکرێتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆى خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان لە پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین دەوامى زانکۆ و پەیمانگاکان راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan