کوردستانی
سەمیر هەورامی: قسەکانی هێڤیدار ئەحمەد دوورن لە راستییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قسەكانی پێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دوورن لە راستییەوە و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سەلماندووە و داتاو ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەكی دروستی نییە و كەس لێدوانەكانی بەجدی وەرناگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 لە روونکردنەوەیەکدا سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ھێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتار لێدوانێكی داوە و ناوی تیمی یەكێتی لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھێناوە، بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە، قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لە راستییەوە و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سەلماندووە لەو لێدوانەیدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "داتا و ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەكی درووستی نییە و كەس لێدوانەكانی بەجددی وەرناگرێت چونكە زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی كە ئەو پەرلەمانتارێكی فاشلە".
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر هێڤیدار ئەحمەد لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتبووی، قوباد تاڵەبانی بە تیمی پارتی گوتووە لە سلێمانی داهات کۆناکرێتەوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا