عیراقی
راوێژکارێکی مستەفا کازمی: رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابووری رایدەگەیەنێت رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادەیە، ئاماژە بەوەشدەکات لە رەشنووسی یاسای بودجەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 50 دۆلار دانراوە.
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابووری بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند "رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادەیە و بۆ یەکەمجاریشە پلانی وەبەرھێنانی بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا بۆ ماوەی سێ ساڵ تیایدا جێگیرکراوە و بودجەشی بۆ تەرخانکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رەشنووسی یاسای بودجەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 50 دۆلار دانراوە، چونکە عیراق وڵاتێکە پشت بە داھاتی نەوت دەبەستێت و گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا کاریگەری لەسەری دادەنێت، بەمەش کورتھێنان دانراوە بەشێوەی خەمڵاندن نەک حەقیقی، ئەمەش وادەکات داھاتێکی زیاتر بۆ حکومەت بمێنێتەوە و تووشی کورتھێنان نەبێت".
باسی لەوەشکردووە "لە یاسای بودجەی 2021دا بڕی 29 ترلیۆن دینار وەک قەرزکردن نووسراوە، بەڵام لە راستیدا ھیچ بڕە پارەیەکیش قەرزنەکرا، بەڵام ئەگەر حکومەت ناچار بە قەرزکردن بوو، ئەوا بۆ ئەوەی دەستکراوەبێت لە یاسای بودجەی 2021دا جێگیرکراوە".
س،ر