کوردستانی

ئایا پارێزگاری سلێمانی دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا پارێزگاری سلێمانی دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟
مەودا میدیا-

 جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دەستلەکاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت "پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار قبوڵ بکات".

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربارەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "پارێزگاری سلێمانی تائێستا نامەی بۆ ئەنجومەن نەناردووە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی، هەروەها بەوپێیەی هەردووکمان لە یەک حزبین پرسیارمان لێکردووە لەوبارەیەوە دەڵێت، بابەتی وا راست نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "خۆی ئەگەر پارێزگار دەستلەکار بکێشێتەوە پێویستە نامە بنێرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بۆئەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan