کوردستانی

بەبێ پێشەکی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەم توێژەدا دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەبێ پێشەکی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەم توێژەدا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت زەویمان بۆ دابینکراوە بۆ پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان، ئاماژەی بەوەشکرد بە زووترین کات بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە دادەنرێت.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان لەبارەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمئەنداماندا بە مەودا میدیای وت "زەویەکەمان بۆ پرۆژەکە بۆ تەرخانکراوە، بەڵام لەئێستادا لە رۆتینات و کارەکانی رۆژانەی دائیرەکانین بۆ ئەوەی رەزامەندی کۆتایی وەربگرین و بەزووترین کات بەردی بناغەی پرۆژەکە دابنێین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لەلایەن وەبەرهێنان و شارەوانییەوە رێنماییمان دەدرێتی و بەپێی ئەو رێنماییانە یەکەکان بە فۆڕم دابەش دەکرێت بەسەر کەمئەنداماندا و بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکییەکە و لەسەر مووچەی کەمئەندامییە".

سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵدەدەین هەموو ئەو کەمئەندامانەی ئەو مەرجانەیان تێدایە ئەو شوقانە وەربگرن و سوودمەندبن لێی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan