کوردستانی
جوتیار عادل: لە سلێمانی میكانزمی كۆكردنه‌وه‌ی داهات وه‌ك پێویست نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك له هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات، ئه‌وا لیژنه هه‌یه و بەدواداچوون ده‌كات، ده‌شڵێت"ئێمه دان به هیچ داتایه‌كدا نانێین كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌رنه‌چوبێت، گرفت هه‌یه له‌وه‌ی كه پابه‌ندبوون به ده‌وام له سلێمانی لاوازه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی داهاته‌كه كۆنه‌كرێته‌وه".
ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "پێشتر رامانگه‌یاندووه كه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به هاوكاری خوێندكاران و كه‌رتی خوێندن حكومه‌ت درێغی ناكات و جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بڕیارمانداوه كه كه‌رتی خوێندن پاڵپشتی دارایی بكرێت و سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خوێندكاران دانیشتووه و ئه‌و داواكاریه‌ی خوێندكاران كه كه‌موكرتییه‌كانی به‌شه ناوخۆیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له‌باره‌ی هاوكاریكردنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه كه‌مده‌راتن دیراسه‌كراوه و له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكار ده‌درێت كه به‌داخه‌وه پێشتر به سیاسی كراوه و خه‌ڵك خۆیان خزاندوه‌ته ناو ئه‌و بابه‌ته كه ئێمه رێگه به‌وه‌ناده‌ین".

له‌باره‌ی داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه له دیراسه‌دان بزانن كه چۆن ده‌كرێت و دامه‌زراندیان چه‌ندی ده‌وێت و دواتر ده‌هێنرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌درێت.
هاوکات له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكان باسی له‌وه‌كرد "ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك له هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌بێت ئه‌وا لیژنه هه‌یه و بەدواداچونیش ده‌كات و ئێمه دان به هیچ داتایه‌كدا نانێین كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌رنه‌چوبێت، گرفت هه‌یه له‌وه‌ی كه پابه‌ندبوون به ده‌وام له سلێمانی لاوازه و كه بوه‌تەهۆی ئه‌وه‌ی داهاته‌كه كۆنه‌كرێته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له‌وێ هه‌ن به‌پێی پێویست ئیجرائاتی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێ ناكه‌ن ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته".
ر. ب
بیروڕا