عیراقی
ئەم توێژە بەیەکجار مووچەی سێ ساڵ وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندەکانی هاوکاریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسە پەککەوتووەکان دەیەها کارمەندی لە خۆبوردەی تێدایە کە بێ ماندووبوون خزمەتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەن بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق رایگەیاند، مووچەی سێ ساڵی ئەو کەسانە بەیەکەوە دابەشدەکرێت.
عادل رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی کانوونی یەکەمی 2021 لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی سێ ساڵی ئەو کەسانە دەکرێت کە ئەرکی چاودێریکردن و خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەککەوتەیان گرتووەتە ئەستۆ ".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ماوەکانی رابردوودا داواکارییەکی زۆر لەسەر دابەشکردنی مووچەی ئەو کەسانە هەبووە کە ئەرکی خزمەتکردن و چاودێریکردنی ئەو کەسانەیان لە ئەستۆدایە ".
بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەککەوتەکان ناتوان بژێوی ژیانیان دابینبکەن حکومەت چەندین ناوەندی تایبەتی بۆ کردوونەتەوە بۆ هاوکاریکردنیان و ئاسانکردنی ژیان بۆیان.
ر. ب