کوردستانی

کەلار؛ بەتۆمەتی دزیکردن کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ بەتۆمەتی دزیکردن کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکردووە، دواتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی لەسەر دزینی ماتۆڕسکیلەکانیان چەن هاوڵاتییەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوود بینین لەکامێرای چاودێری پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نا بەتاوانەکەدا کەلەماوەی دوو رۆژدا دوو ماتۆڕسکیلی لە قەزای کەلار دزیوە و لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار فرۆشتوویەتییەوە".

باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 تۆمەتبار بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan