عیراقی

عادل کەریم: هەرێمی کوردستان رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵی

مەودا میدیا - سلێمانی |


عادل کەریم: هەرێمی کوردستان رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵی
مەودا میدیا-

وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵی، هەروەها لەئێستادا وەزارەتەکانی کارەبای هەرێم و عیراق رێککەوتوون لەسەر گەیاندنی خێرای کارەبا بۆ گوند و ناوچەکانی مادەی 14.

عادل كەریم، وەزیری كارەبای عیراق لە بەغدا لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و  لە دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند "لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە لەسەر دانانی وێستگەی کارەبا لە بری وێستگەکانی مۆبایلی کارەبا، لەگەڵ سوود وەرگرتنی هەرێم لەو قەرزە دەرەکیانەی کە عیراق بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا وەری دەگرێت. هەروەها عیراق سوود لە ئەزمونی سەرکەوتوی دانانی پێوەری زیرەک لە هەرێم وەردەگرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو لا رێککەوتین لەسەر فراوانکردنی سیستەمی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا لەگەڵ بەشداریکردنی فەرمانبەرانی کارەبای هەرێم لە کۆنگرە و کۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندار بە کارەباو وزە".

ئەوە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوڵاتییان گلەی ئەوە لە حکومەت دەکەن کە ناتوانێت وەک پێویست کارەبای نیشتیمانی بدات بەهاوڵاتییان و لەبری ئەوە موەلیدە ئەهلییەکان بەکاردەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان