کوردستانی

وردەکاری هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر دوو گوند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر دوو گوند
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچوغ نزیک قەزای مەخمور هێرشیان کردە سەر هەردوو گوندی خدرجیجەو لهێبان لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی شەهیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون کە هەرسێکیان دانیشتووی گوندی خزرجەن.

رەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هێرشی یەکەمی چەکدارانی داعش کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمشەو پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2021 بووە بۆ سەر گوندی خدرجیجە لە بناری چیای قەرەچوغ, لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی شەهیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون".

لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "هێرشی دووەمیش بۆسەر گوندی لهێبان بووە لە سنووری سەرگەڕان، بەڵام ئەم هێرشەیان هیچ زیانێک بەر هاوڵاتییانی گوندەکە نەکەوتووە".

لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە وتی "دوای گەیشتنی هێزەکانی پێشمەرگە بەو ناوچانە لە ئێستادا دۆخەکە ئارام بووەتەوە و هیچ شەڕ و ئاڵۆزییەک نەماوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan