کوردستانی
وەزارەتی کارەبای هەرێم: مستەفا کازمی داوای سوود وەرگرتن لە ئەزمونی کارەبای هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای سوود وەرگرتنی لە ئەزمونی کارەبای هەرێمی کوردستان کردووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای سوود وەرگرتنی لە ئەزمونی کارەبای هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم داوای کردووە، وەزارەتی کارەبای عیراق لە بواری بەرهەمهێنان و پرۆژەی پێوەری زیرەک سوود لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەربگرن لە پێناو باشترکردنی دۆخی هاوڵاتییان، پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن".
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزیر کارەبای هەرێم ئامادەیی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبای عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکومەت دەربڕیوە".
ئەوەش هاتووە، داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچەکانی مادەی 140 کردووە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



