عیراقی

پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران لەم کاتەوە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران لەم کاتەوە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کەشناسیی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە باران بارین لە پارێزگاکانی عیراق دەستپێبکات و پارێزگاکانی هەرێم-یش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ شەممە هاوشێوەی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی پەڵەهەور، لەگەڵ ئەوەش رۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لەسەر عیراق دەردەکەوێت و رۆژی دووشەممە ئەگەری باران بارین و هەورەتریشقە بوونی هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو" بە پێی پێشبینییەکە رۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری باران و هەورەتریشقە لە پارێزگاکانی عیراق بوونی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "کەشناسیی عیراق پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە تەنها دوو رۆژ بخایەنێت و رۆژی سێشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە و ئاسمان بگۆڕێت بۆ ساماڵ و نیمچە هەور".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال