کوردستانی
گەرمیان؛ رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە نزیک ناحیەی رزگاری پێنج کەس برینداربوون، سەرجەمیان گەیەندرانە نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە نزیک ناحیەی رزگاری پێنج کەس برینداربوون، سەرجەمیان گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لە نزیک گوندی پیازەجاڕی سەربە ناحیەی رزگاری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی) پێنج کەس برینداربوون سەرجەمیان دانیشتوی ناحیەی رزگاری-ن".
باسی لەوەشکردووە "بریندارەکان چوار سەرنشین و لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکەیە، گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵنەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
رووداوەکانی هاتوچۆ بەسەرەکیترین هۆکاری برینداربوون و گیانلەدەستدان دادەنرێن لە هەرێمی کوردستان، شارەزایان هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ب

بیروڕا