کوردستانی
"دڵۆپێک خوێنی پێشمەرگە ھێندەی گەورەیی و قورسایی شاخەکان بە ئازارە بۆ ئێمە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعش لە قەرەچوغ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە برا پێشمەرگەکانمان دەکەم وریاتر بن لە پاراستنی ژیانی خۆیان وەک چۆن خاک و نیشتمانەکەیان دەپارێزن، چونکە دڵۆپێک خوێنی پێشمەرگە ھێندەی گەورەیی و قورسایی شاخەکان بە ئازارە بۆ ئێمە.

ئەمڕۆ هەینی لەبارەی هێرشی تیرۆیستانی داعش بۆسەر پێشمەرگە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند "پەلامارەکانی داعشی تیرۆریست و شەھیدبوونی پێشمەرگە و ھاوڵاتی سڤیل لە دەڤەری قەرەچوغ بە توندی ئیدانە دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکارەکانیان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
جەختی لەوەشکردەوە "کە گرووپی تیرۆریستی داعش و مەترسییەکانی ھێشتا ماوە و ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانیان ئاماژەن بۆ ھەوڵەکانی خۆرێکخستنەوەیان، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموولایەکمانە، بەھێزی پێشمەرگە و ھێزە عیراقییەکان و ھاوکارانمان لە ھێزە ھاوپەیمانەکان لەو مەترسییە ووردتر بەئاگا بین، ئەم جارە تەنھا لە رووی سەربازییەوە رووبەروویان نەبینەوە، بەڵکو بیر و شانە نوستووەکانیشیان لەبن بێنین، چونکە بیری توندڕەوی بەکردەیی چێندراوە و پێویستە ئەو بیرە توندە لە پاڵ چارەسەرە سەربازییەکەدا ریشەکێش بکرێت".
وتیشی "داوا لە برایانمان دەکەم، برا پێشمەرگەکانمان، وریاتر بن لە پاراستنی ژیانی خۆیان وەک چۆن خاک و نیشتمانەکەیان دەپارێزن، چونکە دڵۆپێک خوێنی پێشمەرگە ھێندەی گەورەیی و قورسایی شاخەکان بە ئازارە بۆ ئێمە، دووبارە دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدان و سەبووری بۆ کەسوکارەکەیان دەخوازین".
ر. ب

بیروڕا