عیراقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 هاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 هاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک - سەڵاحەدین 10 کەس کە ئەندامی دوو خێزانن گیانیان لەدەستدا و زیانێکی مادی زۆریش کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021  لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک - سەڵاحەدین لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزر و بیکاشۆ 10 کەس کە ئەندامی دوو خێزانن گیانیان لەدەستدا.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە بێت کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە نازانرێت خەڵکی چ شارێکن و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan