عیراقی
430 کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بگەڕێنەوە بۆ عیراق.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بگەڕێنەوە بۆ عیراق.
بە پێی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عیراق کە تێیدا هاتووە، حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عیراقییانەی لە سنوورەکانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عیراق و ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی 430 کۆچبەرە.
بە پێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عیراقین بەردەوامە، بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە دوو ھەزار و 500 کۆچبەر گەڕاونەتەوە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراقن.
ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند مانگی رابردوودا بەسەدان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و عیراق روویان لە وڵاتی بیلاڕووسیا کرد بەو هیوایەی لەوێوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام یەکێتی ئەوروپا فشاری خستە سەر پۆڵەندا بۆ رێگری لە چوونی ئەو کۆچبەرانە بۆ وڵاتانی یەکێتییەکە.
ر. ب