کوردستانی
وەزیری تەندروستی: دوای سێ مانگ ئەمڕۆ کەمترین تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆل و هەڵکشانی سێیەمی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار کەمترین رێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆمارکراوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو.
ئەمڕۆ شەممە چواری کانوونی یەکەمی 2021 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەروی 12 ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشییە".
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند "بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن".
لە کۆتایشدا وتی "هیوادارین ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسین نەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکاریەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکو تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و خوانەخواستە تووشی مردن نەبن".
ر. ب

بیروڕا