کوردستانی
پێشمەرگە و سوپای عیراق گەیشتنە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بەھێزکردنی کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھەماھەنگییەکانی نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەمڕۆ شەممە چواری کانوونی یەکەم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانی یەک تا چواری ھێزی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی یەکخستنی ھەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکان و بەھێزکردنی ستراتیژییەتی ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکانی ھەماھەنگی ئەمنی نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ھەردوولا رێککەوتن لەسەر بەھێزکردنی کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھەماھەنگییەکان لە نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان و رێگریکردن لە روودانیان".
باس لەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگییەکان لەگەڵ ھێزە دۆستەکان لە چوارچێوەی پشتیوانی لۆجستی و یەکخستنی ھەواڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان لە نێوان فەرماندە ئەمنی و سەربازییە ھاوبەشەکان بۆ دانانی تێڕوانینێکی روون بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ".
ر. ب

بیروڕا