کوردستانی

جەعفەر مستەفا: ئێستا داعش بەشێوازی پارتیزانی هێرش دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەعفەر مستەفا: ئێستا داعش بەشێوازی پارتیزانی هێرش دەکات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا گروپی چەکداری داعش شێوازی هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر پێشـمەرگە گۆڕیوە،  ئێستا مەبەستیان گرتنی شوێن نییە، بەڵکو بەشێوەی شەڕی پارتیزانی دەیانەوێت لە هێزەکان بدەن و لاوازیان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "شێوازی ئەمجارەی هێرشەکانی گروپی چەکداری داعش پارتیزانییە و لەپێناوی کوشتن و بریندارکردنی زۆرترین کەسدا هێرشدەکەن، نەک لەپێناوی گرتنی رووبەرێکی دیاریکراوی جوگرافی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە بەرانبەر ئەم شێوازە نوێیەی هێرشکردنی داعشدا ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستمان بە مەشقپێکردن و پڕچەککردن و چاککردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە هەیە، بەجۆرێک راهێنانیان پێبكرێت چۆن رووبەڕووی ئەمجۆرە شەڕە ببنەوە کە ئەمڕۆ داعش دەیکات".

باسی لەوەشکردووە "ئەو هێزانەی داعش لە پشتی سوپای عیراقییەوە دزە دەکەن و دێنە ناوەوە و هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە و دواتر دەگەڕێنە دواوە، پێویستمان بە هه‌ماهه‌نگییه‌كی تەواوە لەگەڵ سوپای عیراقی تا بتوانین بە هێزی هاوبەش ئەو بۆشاییە ئەمنییه‌ پڕبکەینەوە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan