کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگە حکومی و نا حکومییەکان دەکات سبەینێ یەکشەممە پێش وانەی یەکەم خولەکێک رابوەستن وەک رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی چەند رۆژی رابردوو.

ئەمڕۆ شەممە چواری کانوونی یەکەمی 2021 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی کە  شەهید بوون لە سنووری  گەرمیان  و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان)، سبەینێ  یەکشەممە رێکەوتی  5ی12ی 2021، پێش وانەی یەکەم  لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی خولەکێک رادەوەستین وەک رێزلێنان لەگیانی پاکی  شەهیدانمان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرین کە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخمور بکەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل)".

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
هەموولایەک ئاگادارن کە لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی کوردستان رووبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت،  ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین. 
لە نێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەک بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) کە تەمەنی (دە) ساڵ بوو  لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە (قوتابخانەی خدر جیجە) لەکاتی یارمەتیدانی براکانی بۆ تێکشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەهید دەبێت، (شەهید بارزان)ـی قوتابی خۆی بووە قوتابخانەیەک بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لە وانەکانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان. 
بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی کە  شەهید بوون لە سنووری  گەرمیان  و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان) 
سبەی  یەکشەممە رێکەوتی 5ی12ی 2021، پێش وانەی یەکەم  لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی خولەکێک رادەوەستین وەک رێزلێنان لەگیانی پاکی  شەهیدانمان. و بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرین کە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخمور بکەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل) 
رۆحی شەهیدان شاد بێت و کوردستان پارێزراوبێت.
وەزارەتی پەروەردە
     4ی12ی2021

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan