کوردستانی
چەمچەماڵ؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل شەش کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند "ئەمشەو لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو شەش کەس بەبرینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان کە گەنجێکی تەمەن 21ساڵە خراپە".
رووداوەکانی هاتوچۆ بەسەرەکیترین هۆکاری برینداربوون و گیانلەدەستدان دادەنرێن لە هەرێمی کوردستان، شارەزایان هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ب
بیروڕا