کوردستانی

کەلار؛ گەنجێکی 21 ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ گەنجێکی 21 ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو لەکەلار گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەدەمانچە فیشەک بەخۆیەوەدەنێت و خۆی دەکوژێت.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو لە گەڕەکی لیواکەی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی( ع - م -  ح ) لەدایکبووی 2000 لەسەربانی ماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە "بەوتەی کەسوکارەکەی لە ماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan