کوردستانی

لە سلێمانی پۆلیسێک کوژرا و سیانی دیکەش بریندارکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی پۆلیسێک کوژرا و سیانی دیکەش بریندارکران
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتی ھەوڵی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک تەقە لە ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی دەکات و بەھۆیەوە سێ پۆلیس بریندار بوون و پۆلیسێکیش گیانیلەدەستداوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند، نوسینگەی رۆژھەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەکاتی چوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ماوەیەکی زۆرە فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و خۆی رادەستنەکردووە، بەڵام بەر لەوەی کارمەندانی پۆلیس دابەزن لەلایەن تۆمەتبارەکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە و لە ئاکامدا چوار پۆلیس برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشكرد "دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan