کوردستانی

کوژرانی کۆڵبەرێک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوژرانی کۆڵبەرێک راگەیەندرا
مەودا میدیا-

رۆژی هەینی کۆڵبەرێکی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021 هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە سنووری پەروێزخانی قەسری شیرین تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی  حەبیب روستەمی تەمەن 32 ساڵ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئەرتەش لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە حەبیب )حەق موراد) روستەمی کردووە و گوللـەیەک لە پشتی سەری دراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan