کوردستانی
خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دەوامی فەرمی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە و خوێندکاران دووبارە بۆ داواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان.
دوای راگەیاندنی زیاتر لە هەفتەیەک پشوو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021 دووبارە دەوامی فەرمی دەستیپێکردەوە و خوێندکاران دووبارە دەستیانکردەوە بە خۆپیشاندان.
هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی رابردوویدا بڕیاریدا بە دابینکردنی بودجەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەڵام خوێندکاران هەر سوورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کە بریتین لە دەرماڵە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران.
س،ر

بیروڕا