کوردستانی
خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موەلیده ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی تشرینی یەکەمی 2021 لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (11.2021) له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستا نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆن‌وwسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی رابردوودا له‌نێوان (215) بۆ (250) کاتژمێر بووه و هه‌ر کاتژمێرێک به (46) چل و شه‌ش دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان ده هه‌زار بۆ یانزه هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دوو فیده‌رن له كاتی بڕانی یه‌كێك له دوو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
هاوكات، سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتییان له مانگی (2021.12) به‌جۆرێكه كه له‌نێوان کاتژمێر (7) به‌يانى تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتییان.
س،ر

بیروڕا