کوردستانی

هەواڵێکی ناخۆش لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی ناخۆش لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان راگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ زۆری خواست دەگەڕێنتەوە لەسەر بەکارهێنانی کارەبا.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "هاوڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10 - 12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا ئێستا توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan