کوردستانی
ژیانی دانیشتووانی گوندێک لە مەترسیدایە و داوای هاوکاری دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هێرشەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوامی هەیە بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بە تایبەت ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەمەش مەترسییەکی زۆری بۆسەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستکردووە و گوندی لێهبانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان یەکێکە لەو گوندانەی ژیانیان لە مەترسیدایە.
هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی لێهبان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "مەترسییەکی زۆر لەسەر گوندەکەمان هەیە و هەرچەندە داوامان کردووە هێزی پێشمەرگە یان سوپای عیراق بێنە ئەو ناوچەیە بە مەبەستی پاراستنی، بەڵام بێ سوود بووە و وەڵامی داواکارییەکانمان نادرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دانیشتووانی گوندەکە لە ئامادە باشیداین بۆ هەر هێرشێکی چەکدارانی داعش و ئامادەین رووبەڕوویان ببینەوە و بەرگری لە خۆمان و مەڕوماڵاتەکانمان بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی رووداوەکانی چەند شەوی رابردوو و مەترسی لەسەر گوندی لێهبان چەندین ماڵی دانیشتووی گوندەکە ماڵەکانیان جێهێشتووە، بۆیە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێن و هێزی پێشمەرگە بنێرن بۆ پاراستنی ناوچەکە".
ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هەردوو گوندی خدردجیجە و لێهبان، لە ئەنجامدا سێ برا لە گوندی خدرجیجە شەهیدبوون، پاشان لەکاتی کێوماڵکردنی ناوچەکە لە چیای قەرەچوغ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون.
س،ر

بیروڕا