کوردستانی
گۆڕانکاری لە پۆستی چوار سەرۆکی زانکۆی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە پۆستی چوار سەرۆکی زانکۆی هەرێمی کوردستاندا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا پۆستى چوار سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت"، کە پۆستەکان بریتین لە:
1- سەرۆکى زانکۆی سلێمانى
2- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
3- سەرۆکی زانکۆی راپەڕین
4- سەرۆکی زانکۆی چەرمو
5- سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیدەگەیەنێـت "هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت".
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زنستی:
- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لەیەکێک لە بوارەکانی زانستی.
- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
• دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەمە) دەبێت.
• هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەو لیستی هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمێڵە ([email protected]) بنێرێت.

س،ر
بیروڕا