کوردستانی
"گۆڕانکاری گەورە لە سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەستمان کردووە بە هەندێک گۆڕانکاری لە دیوانی وەزارەتەکان لە حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو گۆڕانکارییە ئاساییە و رێکاری ئاسایی خۆی دەگرێتەبەر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەستمان کردووە بە هەندێک گۆڕانکاری و گۆڕانکاری لە دیوانی وەزارەتەکان لە حکومەتە خۆجێییەکان، لە پارێزگای سلێمانی، لە پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ئەنجام دەدرێت".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گۆڕانکارییە ئاساییە و رێکاری ئاسایی خۆی دەگرێتەبەر، ئەمەش بۆ ئەوەیە باشتر لە دوێنێ خزمەت بە خەڵک بکرێت".
س،ر

بیروڕا