کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و چەند پرسێکی دیکە دەکات.

لە راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، بە پێی کارنامەی پەرلەمان رۆژی سێشەممە کۆدەبنەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ و پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت، دواتر بەدواداچوون و راسپاردەی ھەردوو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەبارەت بە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو. 

ھەروەھا سەبارەت بە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری دەکرێت.

هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەم جارەیدا پەرلەمانی کوردستان میوانداری جیلبەرت میتران، کوڕی دانیال میتران، دۆستی دێرینی کورد دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan