راپۆرت

تووشی سوتانەوەی دەروونی بوویت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشی سوتانەوەی دەروونی بوویت؟
مەودا میدیا-

ئایا دەزانیت رۆژانە بە دەستی خۆت دەروونی خۆت وێران دەکەیت؟ ئایا دەزانیت بە کارەکانت، بیرکردنەوەکانت و بڕیارەکانت خۆت دووچاری گەورەترین داڕوخانی دەروونی دەکەیتەوە؟

بێگوومان نازانیت، کەواتە لەگەڵمانبە و بزانە چۆن گەورەترین کێشەی دەروونیت بۆخۆت دروستکردووە

پێش هەموو شتێک تۆ ئەگەر کارێکی رۆژانەت هەیە و بۆ پەیداکردنی بژێوی ئەنجامی دەدەیت، یان خوێندکاریت، یان بە هەر شێوەیەکی تر سەرقاڵیت، دەبێت ئەوە بزانیت، هەر کەسێکی ئاسایی لە شەو و رۆژێکدا پێویستی بە حەوت تا هەشت کاتژمێر خەوتنی لەسەریەک هەیە.

ئەگەر ئەوە نەکەیت، لەکاتی کارکردندا هەست بە ناچالاکیی مێشک دەکەیت، لەناکاو مەزاجت تێکدەچێت و بەبێ هۆکار دڵتەنگ دەبیت، زوو هەڵدەچیت و بڕیاری لەناکاو دەدەیت،

هەموو ئەم کێشانە لە ئەنجامی کەمخەوی دێنەئاراوە، کەواتە کات و شێوازی خەوەکەت رێکبکەرەوە و خۆت لەو کێشانە رزگار بکە.


ئەی تۆ کاتت بۆ خۆت داناوە؟

توێژینەوەکان دەریانخستووە، ئەوانەی کە بەردەوام و بەشێوەی دووبارەبووەوە کارێک ئەنجامدەدەن ئەگەری ئەوەیان رووبەڕوو دەبێتەوە کە دووچاری کێشەی دەروونی ببنەوە.

بەتایبەتی ئەوانەی کاتی کارکردنەکەیان لە سەروو ستانداردە جیهانییەکانەوەیە یان کارەکەیان سترێسی زۆری تێدایە.

شارەزایان باس لەوە دەکەن ئەگەر ئەو کەسانە رۆژانە کات بۆ خۆیان دانەنێن ئەوا لە ماوەیەکی کەمدا دووچاری جۆرە نەخۆشییەک دەبنەوە کە ناوی سوتانەوەی دەروونییە.

بۆیە تۆ ئەگەر دەرونی خۆتت لەلا گرنگە، ئەوا رۆژانە کاتێک بۆ خۆت دابنێ و ئەو چالاکییەی تێدا ئەنجام بدە کە خۆت دەتەوێت، نەک لەبەر خەڵکانی تر بیکەیت، وەکو وەرزش، هونەر، بەپێ رۆشتن و چالاکییە ئاینییەکان و هەر بابەتێکی تر.

واز لە رابردوو بهێنە

ئەگەر لە رابردوودا دووچاری کێشە هاتوویت و بەهۆیەوە زیانت بەرکەوتووە، ئەوا دەبێت تێیپەڕێنیت.

دەبێت لەبیری بکەیت و خۆت بە شتانێکەوە سەرقاڵ بکەیت کە هیوات پێ دەبەخشن و ئازایەتیت زیاد دەکەن، چوونکە مانەوە لە رابردوودا دەتکاتە کەسێکی بێسوود و رەشبین و خەمۆک...

 

لەکۆتاییدا بیرت نەچێ، لایەنی دەروونی وەکو لایەنی جەستەیی وایە، دووچاری نەخۆشی دەبێت و پێویستی بە پارێزگاری لێکردنە، بۆئەوەی دەروونێکی دروستت هەبێت خۆت لەو کارانە بەدوربگرە کە بەرەو داڕووخانت دەبەن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن