کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: لە هیچ کەسی قبوڵناکەین رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان ببێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: لە هیچ کەسی قبوڵناکەین رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان ببێتەوە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانکردنی بۆلای ئەو کارمەندانەی لە رووداوەکەی دوێنێ شەودا برینداربوون رایگەیاند، كارمە‌ندانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان مایە‌ی شانازی و تە‌قدیركردنن و ئە‌وان ھۆكارن بۆ پاراستنی ئارامی شار، لە‌ هیچ كە‌سێکی قبوڵ ناكە‌ین رووبە‌ڕوویان ببێتە‌وە‌، ئەو تاوانبارەش دەستگیر دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە‌ ھە‌ردوو نە‌خۆشخانە‌ی شار و شۆڕش، سە‌ردانی بریندارەکانی رووداوە‌كە‌ی شە‌وی رابردووی سلێمانیم كرد، كە‌ لە‌كاتی راپە‌ڕاندی ئە‌ركی سە‌رشانیان بۆ دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارێك بەکەیسی توندوتیژی خێزانی بریندارکران".

ئاماژەی بەوەشكرد "لە‌ نزیكە‌وە‌ لە‌ ھە‌واڵی تە‌ندروستییانم پرسی و ھیوای زوو چاكبوونە‌وە‌م بۆ خواستن، بە‌ڵێنی ئە‌وە‌شم پێدان؛ ئە‌و تۆمە‌تبارە‌ كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ئە‌فسە‌رێكی شە‌ھید كرد و سێ كارمە‌ندی بریندار كرد، دە‌ستگیر دەكرێت".

جەختیشیکردەوە "كارمە‌ندانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان مایە‌ی شانازی و تە‌قدیركردنن و ئە‌وان ھۆكارن بۆ پاراستنی ئارامی شار، لە‌ هیچ كە‌سێکی قبوڵ ناكە‌ین رووبە‌ڕوویان ببێتە‌وە‌ و خۆم بەشەخسی چاودێری ئەم دۆسیەیە دەکەم هەتا تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan