کوردستانی

هەرێمی کوردستان؛ جارێکی دیکە ئاماری گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ جارێکی دیکە ئاماری گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 210 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 12 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی یەکەمی2021 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 210 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 12 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، 403 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan