کوردستانی

کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات
مەودا میدیا-

 قایمقامییه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى بڕیاریدا گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بکرێت و خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی راسپارد کە دەبێت رۆژانە له‌ كاتژمێر 7:00ى به‌یانى بۆ 1:00ى شه‌و كاره‌با دابین بكه‌ن.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان نوسراوێکی فەرمی كه‌ واژۆى تارق سه‌مین، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له‌سه‌ره‌ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئه‌مڕۆ لە دیوانی قایمقامییه‌تى ناوەندی سلێمانی له‌گه‌ڵ ‌قایمقام‌ و نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی‌ و نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری‌ و نوێنەرانی موەلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەته‌وه‌ سەبارەت بەدیاریکردنی نرخی موەلیدەکان".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوای دیاریکردنی  نرخی مانگانەی موەلیدەکان، بڕیاردرا گۆڕانکاریی لە بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدەدا بکرێت له‌رۆژى شەشى ئه‌م مانگه‌شه‌وه‌ كار به‌بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ ده‌كرێت‌ و بەیانیان کاتژمێر 7:00 بۆ کاتژمێر 1:00ى شەو كاره‌باى موەلیده‌ به‌هاوڵاتییان ده‌درێت، دەبێت لە ماوەی دە خولەک پاش بڕانی کارەبای نیشتیمانیی موەلیدەکان کاریان پێکرابێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan